sábado, 3 de maio de 2014

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤


جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤

جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٤
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ بەڕازیل
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ی حوزەیران تا ١٣ی تەمموز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٥ کیشوەری جیاواز)
ژمارەی یاریگا١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ)
٢٠١٠ →
٢٠١٨ ←
جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٤ بیستەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیهانیی فیفا کە وڵاتی بەڕازیل بۆ دووەم جار میوانداری دەکات کە پێشتر لە ساڵی ١٩٥٠ لەو وڵاتە بەڕێوەچووبوو. پاڵەوانییەتییەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ تاکوو ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ بەڕێوە دەچێت، بە بەشداری ٢٣ هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتان کە پێشتر بەهۆی پاڵاوتنەکان ٣١یان سەرکەوتن و بەڕازیلیش بەهۆی میوانداریکردن لە پاڵاوتن بەخشرا بوو، هاوکات پاڵەوانییەتییەکە لە حەوت شار ئەنجام دەدرێت.

بوکەڵە[دەستکاری]

لەماوەی پاڵەوانییەتییەکانی ڕابردوو ، درووستکردنی بووکەڵەش بوو بە چاندنی پاڵەوانییەتییە وەرزشییەکان ، بۆ ئەمجارەش بەڕازیل بوکەڵەیەکی بە نێوی (Fuleco) درووستکردووە ، کە ئەم بوکەڵەیە لەسەرشێوەی ئاژەڵێک بەنێوی (Armadillo) درووستکراوە.

تۆپ[دەستکاری]

کۆمپانیای ئەدیداس ی وەرزشی هەڵسا بە درووستکردنی تۆپێکی تایبەت بەو پاڵەوانییەتییە ، تۆپەکەش ناوی (Adidas Brazuca) ئەوەش بە پێی دەنگدانێک بوو لەنێوان هەواداری تۆپی پێی بەڕازیل کە ئەو تۆپەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێنابوو کە دەکاتە ٧٠٪ دەنگەکانی ڕاپرسییەکە ، جێگای وەبیر هێنانەوە کۆمپانیای ئەدیداس لەوەتەی ١٩٧٠ تاکە کۆمپانیای وەرزشییە کە سپۆنسەری سەرەکی بێت بۆ درووستکردنی تۆپی جامی جیهانیی فیفا.

میدیا[دەستکاری]

پەخش[دەستکاری]

سەرجەم یارییەکان و چالاکییەکانی ئەم پاڵەوانییەتییە مافی فیفا و ئەو فرۆشەری ئەم پاڵەوانییەتییە دەبێت و هەر دەزگایەکی تەلەفزیۆنی یان ئینتەرنێتی یان ڕادیۆ بۆ هەرپەخشکردنێک دەبێت مۆڵەتنامەی پەخشکردنی هەبێت , هاوکات ماف بە زۆربەی وڵاتان دراوە کە کەناڵێک یان زیاتر مافی پەخشکردنی هەبێت بەڵام لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریقا یەک کەناڵ مافی هەیە یارییەکان بگوازێتەوە ئەویش کەناڵی (BeIN Sport)ە.

وێنەگرتن[دەستکاری]

کۆمپانیای سۆنی هەڵدەستێت بە گرتنی وێنەکانی یارییەکە بە کوالیتی زۆر بەرز کە لە فیلمەکانیش بەکاردێت لەگەڵ نوێترینی تەکنەلۆژیای سەردەم کە بە ئەلترا ئێچ دی (Ultra HDTV) وە بە ڕوودی (4K resolution).

یاری ڤیدیۆیی[دەستکاری]

کۆمپانیای کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس هەڵدەستێت بە وەشاندنی یاری ئەلیکتڕۆنی یانی ڤیدیۆیی ، کە ناوی یارییەکەش جامی جیهانیی فیفیا ٢٠١٤ی بەڕازیلە.

Nenhum comentário:

Postar um comentário